جارێكی تر ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بۆ بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم درێژكرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
هه‌رچه‌نده
به‌پێی یاسا، ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته خانه‌نشینی، به‌ڵام جارێكی تر
ماوه‌ی خزمه‌تی د. سه‌یوان عه‌لی ره‌زا بریكاری وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێژكرایه‌وه.
له
نووسراوێكدا كه له 17ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست
وێستگه‌نیوز كه‌وتووه، ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه كه "ئاماژه به فه‌رمانی
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ سه‌رۆكایه‌تی دیوان ژماره (4532 له
2024/9/18)، بڕیاردرا به درێژكردنه‌وه‌ی خزمه‌تی د. سه‌یوان عه‌لی ره‌زا
به‌ناونیشانی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی تر".
به‌گوێره‌ی
نووسراوه‌كه كه فه‌رمانی وزاری-یه، خزمه‌تی د. سه‌یوان عه‌لی ره‌زا
له 2024/9/30ه‌وه درێژكراوه‌ته‌وه تا 2026/9/29.
د.سەیوان عەلی،
لەسەرپشکی بزوتنەوەی گۆڕان له كابینه‌ی نۆی حكومه‌تدا پۆستی بریکاری
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی وه‌رگرت، ساڵی 2022 دوای گه‌یشتنی ته‌مه‌نی
به خانه‌نشینی، ساڵێك راژەکەی بۆ درێژكرایه‌وه و پارساڵیش
به‌هه‌مانشێوه ساڵێكی دیكه‌ی بۆ درێژكرایه‌وه تاوەکو مانگی 9ی ساڵی
2024.
له‌سه‌ر ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه‌ش رۆژی هه‌ینی 3ی تشرینی
دووه‌می 2023، دلێر عه‌بدولخالق وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و
بڕیاره راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه "به‌هۆكاری دوباره
درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی (د.سه‌یوان عه‌لی ڕه‌زا) بریكاری
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،
بڕیارماندا به دوورخستنه‌وه‌ی ناوبراو له ڕیزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان".
بڕیاره
نوێیه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به درێژكردنه‌وه‌ی جارێكی تری ته‌مه‌نی
خانه‌نشینی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نایاساییه و ناتوانرێت
بۆی درێژبكرێته‌وه.
PM:08:25:23/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت