کەشناسی پێشبینییەکانی ئەمرۆ و سبەی راگەیاند


وێستگەنیوز_

بەرێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی 10ـی 2024، کەشناسیی رایگەیاند، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و لە هەندێک ناوچەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەندێک کاتیش خێرایی با زیاد دەکات و بەرزدەبێتەوە بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

ئەوەشهاتووە، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

کەشناسی دەشڵێت، سبەینێ حاجی ئۆمەران ساردترین ناوچەی هەرێم دەبێت و نزمترین پلەی گەرما سفر پلەی سیلیزی دەبێت، بەرزترین پلەی گەرماش لە ناوچەکە دەگاتە هەشت پلە.

هەروەها لەماوەی 24 کاتژمێری رابردووشدا زۆرترین رێژەی باران هەر لە حاجی ئۆمەران باریوە کە 3.6 ملم بووە و بەدوای ئەویشدا دینارتە بووە کە 2.2 ملم بارانی لێ باریوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 25 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 23 پلەى سیلیزى

دهۆک : 22 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 26 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 24 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 22 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 8 پلەى سیلیزى

سۆران : 22 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 27 پلەى سیلیزى


PM:02:28:23/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 2600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو