لەتیف رەشید: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان توانیویەتی بە دەستپاکی و پیشەییانە هەڵبژاردن بەڕێوە ببات


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی 10ـی 2024، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە "سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان" لە خەڵک و لایەنە سیاسییە بەشداربووەکانی دەکات. 

د. لەتیف رەشید، ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەسەر مێزی دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنەر دابنیشن، بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو بنەمایەی خزمەتکردنی خەڵک، لە پێشینەی کارەکانی بێت و کار بۆ پەرەپێدانی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە بکات و پشتگیریش لە بووژانەوەی ئابووری و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام بکات". 

هەروەها سەرۆک کۆمار پێی وایە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، توانیویەتی بە "دەستپاکی و پیشەییانە" هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە ببات؛ بۆیە داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات "ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردن و ئیرادەی ئازادیی گەل" بگرن. 


PM:02:00:23/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو