کۆمیسیۆن: پرۆسەی وردبینیمان بۆ ئەو وێستگانە دەستپێکردەوە کە ئەنجامی دەنگەکانیان بڵاونەکراوەتەوە


وێستگەنیوز_

بریارە تا سبەی پێنجشەممە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆتایی لە پرۆسەی وردبینیکردن لەو سندووقانەدا بهێنێت کە تا ئێستا ئەنجامی دەنگەکانیان بڵاونەکراوەتەوە.

عیماد جەمیل، بەرپرسی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند،  "لە رۆژی سێشەممە تیمەکانی کۆمیسیۆن پرۆسەی وردبینیکردنیان بۆ وێستگەکانی بازنەی پارێزگای دهۆک دەستپێکرد و هەمان رۆژ کۆتاییان بە کارەکەیان هێنا."

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2024، پرۆسەی وردبینیکردن بۆ وێستگەکانی بازنەی سلێمانی دەکرێت، کە ئەنجامەکانیان بڵاونەکراوەتەوە و هەر لەم رۆژدا کۆتایی بە پرۆسەی وردبینیکردنەکە دەهێندرێت.

باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیمەکانی کۆمیسیۆن وردبینی بۆ وێستگە رانەگەیەندراوەکانی هەولێر دەکەن و هەر لەمڕۆدا، کۆتایی بە پرۆسەی وردبینیکردن دێت.

دەشڵێت، هاوشانی وردبینیکردنی وێستەگەکان، کار لەسەر یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکان دەکەن.

لە کۆتاییدا وتیشی: "لە ئایندەیەکی نزیکدا و دوای پرۆسەی دابەشکردنی کورسییەکان بەسەر لایەنە براوەکاندا، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکەینەوە".


AM:11:52:23/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو