وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: دوو کەمپی ئاوارەکان لە هەولێر دادەخرێن


وێستگەنیوز_

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، دوو کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگای هەولێر دادەخرێن و سێ کەمپی دیکەش تێکەڵ دەکرێن.
  
ئەمڕۆ چوارش  ەممە 23ـی 10ـی 2024، عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاندووە، "بەم نزیکانە هەردوو کەمپی هەرشەم و بەحرکە لە هەولێر دادەخرێن کە لە ئێستادا کەمپی هەرشەم شەش خێزان و کەمپی بەحرکەش نزیکەی 90 خێزانی تێدایە."
 
ئەو وتەبێژە ئاماژەی بەوەشکردووە، داخستنی ئەو کەمپانە بە هەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
 
ئاشکراشیکردووە، هەر سێ کەمپی خازر 'یەک، دوو و سێ' تێکەڵ دەکرێن و دەکرێنە یەک کەمپ، ئەوەش بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر. 
 
بەپێی زانیارییەکانی عەلی عەباس، نزیکەی 21 هەزار ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان ماون؛ 18 هەزار خێزان لە کەمپەکانی دهۆک و نزیکەی 3 هەزارەکەی دیکەش لە کەمپەکانی هەولێرن.
 
سەبارەت بە ژمارەی کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان؛ دەڵێت، لە پارێزگای سلێمانی هیچ کەمپێکی ئاوارە نەماوە؛ لە هەولێر و دهۆک 22 کەمپ ماون کە 18یان لە دهۆک و ئەوانی دیکە لە هەولێرن.


AM:10:59:23/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو