لەگەڵ بارینی یەکەم بەفری ساڵ نرخی نەوتی سپی ماڵان بەرزبۆوە


وێستگەنیوز_

نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپیی ماڵان لە هەرێمی کوردستان بۆ 10 هەزار دینار بەرزبووەوە گەیشتە نزیکەی 160 هەزار.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی تشرینی یەکەم، سەرباز کەریم، وتەبێژی مەیدانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێر رایگەیاند: "لە چەند ڕۆژی رابردوودا بەرمیلێک نەوت لە بازارەکاندا نرخی 138 هەزار دینار بوو، بەڵام لە ئێستادا بووە بە 148 هەزار دینار."

سەرباز کەریم وتیشی، "لە ئێستادا بەرمیلێک نەوت بە نزیکەی 160 هەزار دینار دەگاتە هاوڵاتیان و هۆکاری بەرز بوونەوەی نرخەکەشی دابەزینی پلەی گەرمایە." 

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی دوایین راپۆرتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ زیاتر لە 58 ملیۆن لیتر بەسەر نزیکەی 292 هەزار خێزانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە.


AM:10:13:23/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو