عه‌لی حه‌مه ساڵح: 200 هه‌زار ده‌نگی ناڕازی پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیزاینكراوه‌و ساخته‌كاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ئه‌نجام دراوه، بۆیه بێ ده‌نگ نابن و ڕێوشوێنی یاسایی ده‌گرنه به‌ر، ده‌شڵێت: "200 هه‌زار ده‌نگی ناڕازی پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه".
عه‌لی حه‌مه ساڵح، سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "سه‌رووی 200 هه‌زار ده‌نگ پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه و هیچ لۆژیكێك ڕێگه به‌مه نادات، ده‌نگه پوچه‌ڵكراوه‌كان ده‌نگی پارتی و یه‌كێتی و به‌تایبه‌ت پارتییان تێدا نییه به‌ڵكو ده‌نگه ناڕازییه‌كانن".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت: "مه‌عقوله پارتی و یه‌كێتی سه‌د قه‌یرانیان توشی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌چی دووسه‌د هه‌زار ده‌نگییان زیاد بكات، كه‌چی خه‌ڵك سزای ئێمه‌و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بدات كه به‌رگریمان له‌و خه‌ڵكه كردووه، ئه‌مه لۆژیك نییه و ساخته‌كاری ئه‌نجام دراوه".
وتیشی: "چه‌ندین كاندیدمان له بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌نگیان داوه كه‌چی ده‌نگه‌كانیان دیار نییه، یاخود كاندید هه‌بووه كه‌سوكاره‌كه‌ی دووسه‌د ده‌نگیان به وێنه‌وه بۆ ناردووه و 15 ده‌نگی دیاره".
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه له ڕۆژی 20 ی مانگی ده‌ی 2024 به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌ی ده‌نگی پوچه‌ڵ (209200) دووسه‌دو نۆ هه‌زارو دووسه‌د ده‌نگ بوو. له پارێزگای هه‌ولێر 97هه‌زارو چوارسه‌د ده‌نگ، له پارێزگای سلێمانی 90 هه‌زارو پێنجسه‌د ده‌نگ، له پارێزگای دهۆك 18 هه‌زارو 600 ده‌نگ و له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دوو هه‌زار و حه‌وتسه‌د ده‌نگی پوچه‌ڵ هه‌بوون.
به‌پێی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، پارتی 39 كورسی، یه‌كێتی 23 كورسی، نه‌وه‌ی نوێ 15 كورسی، یه‌كگرتووی ئیسلامی 7 كورسی، ڕه‌وتی هه‌ڵوێست 4 كورسی، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری 3 كورسی، به‌ره‌ی گه‌ل 2 كورسی و هاوپه‌یمانی هه‌رێمی كوردستان كورسییه‌كی به‌ده‌ستهێناوه.
له‌كاتێكدا پارتی، یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ دڵخۆشن به‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له یه‌كگرتووی ئیسلامی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕه‌وتی هه‌ڵوێست، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و به‌ره‌ی گه‌ل ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌و پرۆسه‌كه به پڕ له ساخته‌كاری وێنا ده‌كه‌ن.
لةطةلأ ئةوةى به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان ناڕازین و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌و یه‌كێتی و پارتی به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی یه‌كێتی و پارتی ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن دڵخۆشن به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و چاوه‌ڕوانی ده‌نگی زیاتریشیان كردووه.
PM:11:00:22/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت