شاسوار عه‌بدولواحید: نه‌وه‌ی نوێ له به‌غدا تانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه وه‌ك یه‌كه‌م لایه‌ن، له به‌غدا تانه‌یان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان داوه و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: "ناهێڵین ده‌نگیان به زیاده بڕوات" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به پارتی و یه‌كێتی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "سوپاسی یه‌ك به یه‌كی ده‌نگده‌رانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كه‌م و پێتان راده‌گه‌یه‌نم كه تاكه شت له ئێستادا بیلێم ئه‌وه‌یه كه نه‌ك ناهێڵین ده‌نگیان به زیاده بڕوات، به‌ڵكو كاری زۆر باش چاوه‌ڕوانیان ده‌كات كه هه‌مویان دڵخۆش ده‌كات".
شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ڵێت: "له ئێستادا نامه‌وێت هیچی زیاتر له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵێم تا رێكاری یاسایی ته‌واو ده‌بێت و ئه‌نجامی كۆتایی راده‌گه‌یه‌ندرێت و وه‌ڵامی تانه‌كان ده‌درێته‌وه، كه نه‌وه‌ی نوێ تاكه لایه‌نه ئه‌مڕۆ به فه‌رمی تانه‌ی تۆمار كردوه له ئۆفیسی به‌غدادی كۆمسیۆنی عێراق".
راشیگه‌یاندووه كه "سوپاسی هه‌ڵوێست و دانبه‌خۆگرتنتان ده‌كه‌م و دڵنیابن هه‌رگیز به ته‌نها نه‌ك جێتان ناهێڵین به‌ڵكو به كار و پلان و كرداره‌كانمان زۆر دڵخۆشتان ده‌كه‌ین له داهاتوودا".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم پارتی دیموكراتی كوردستان به‌به‌ده‌ستهێنانی 809 هه‌زار و 197 ده‌نگ له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به 408 هه‌زار و 141 ده‌نگ له پله‌ی دووه‌مدایه و نه‌وه‌ی نوێ به 290 هه‌زار و 991 ده‌نگ له پله‌ی سێیه‌مدایه.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆش هەریەک لە کۆمەڵی دادگەری کوردستان، بەرەی گەل، ڕەوتی هەڵوێست و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگه‌یاند كه "لە هەڵبژاردن ساختەکاریی کراوە و ڕەتیدەکەینەوە."
هاوكات بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند كه "ساختەکارییەکی گەورە بە بەرنامە ئەنجامدراوە و ئامێرەکە هەرگیز جێگەی متمانە نییە."
PM:09:21:22/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 2076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت