بافڵ تاڵه‌بانی دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتی راسپارد ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق
وێستگه‌نیوز-
له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا، بافڵ تاڵه‌بانی دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتی راسپارد ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
ئه‌مڕۆ سێشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2024 مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له باره‌گای نوێی مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی كۆبووه‌وه و تاووتوێی ده‌ره‌نجامه‌كانی دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد كه رۆژی (2024/10/20) له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، "مه‌كته‌بی سیاسی وێڕای پیرۆزبایی له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به پیره‌وه‌چوونی به‌رچاویان له پرۆسه‌ی ده‌نگدان، پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی و كاندیده تێكۆشه‌ره‌كان و جه‌ماوه‌ری وه‌فاداری حزبی شه‌هیدان كرد كه سه‌روه‌ری گه‌وره‌یان له دوو هێنده‌كردنی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی تۆمار كرد و به كه‌مپینی پڕ جۆش و خرۆشیان به سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڤاڵ سه‌رۆك بافڵ توانییان په‌یامی راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حكومڕانی و دروستكردنی هاوسه‌نگی هێز به‌رجه‌سته بكه‌ن و راستگۆیی گوتاری ڕاست و ره‌وای یه‌كێتییه‌كه‌یان دووپات بكه‌نه‌وه كه هه‌ر ئه‌م په‌یامه‌ش نه‌خشه‌ڕێی سیاسه‌تی داهاتووی یه‌كێتیی ده‌بێت له نوێكردنه‌وه‌ی دیموكراتییانه و دادپه‌روه‌رانه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و سیستمی حكومڕانی له سه‌رجه‌م بواره‌كان كه هه‌مووشیان له خزمه‌تی ژیان و گوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌كه‌مان ده‌بێت".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و بڕیاردان له ده‌ستپێشخه‌ری و سیاسه‌تی ژیرانه بۆ ئامانجه‌كان، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ڤاڵان و دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتی راسپارد به هه‌مان گیانی به‌رزی یه‌كێتییانه‌وه، له ئێستاوه ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق بكرێت".
داواشیكردووه كه "سه‌ركه‌وتنه‌كانی حزبه‌كه‌یان له پرۆسه‌كانی دیموكراتی له كه‌ركوك و له هه‌رێمی كوردستان، به سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر له عیراق پته‌و و تۆكمه بكه‌ن".
PM:08:12:22/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 3152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت