ده‌زگای ئاسایش: ئه‌و تیرۆریستانه‌ی ده‌ستیان ھه‌بوو له شه‌ھیدكردنی كارمه‌نده‌كانمان، له دوكان كوژران
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم تۆڵه‌ی شه‌ھیدبوونی سێ كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایشی له قه‌ره‌داغ و ناوشوان كرده‌وه و رایگه‌یاند كه "سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش، كه ده‌ستیان ھه‌بوو له شه‌ھیدكردنی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ئاسایش له ئۆپراسیۆنێكدا له دوكان كوژران".
ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له ئۆپراسیۆنێكی ھێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپراسیۆندا له دوكان، سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش كوژران كه ده‌ستیان ھه‌بوو له شه‌ھیدبوونی سێ كارمه‌ندی ئاسایش له قه‌ره‌داغ و ناوشوان".
رۆژی 9ی ئابی 2024، له قه‌ره‌داغ، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری له‌نێوان مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشی قه‌ره‌داغ و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش روویدا و سه‌ره‌نجام دوو كارمه‌ندی ئاسایشی قه‌ره‌داغ كوژران.
رۆژی 17ـی ئه‌م مانگه‌ش، له ناوشوانی سنووری كه‌ركوك، رووبه‌ڕبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری له‌نێوان ھێزه ئه‌منییه‌كانی ھه‌رێم و عیراق و داعش دروستبوو و به‌ھۆیه‌وه، كارمه‌ندێكی ھێزه‌كانی ئۆپراسیۆن به ناوی " محه‌مه‌د ره‌شید ژاڵه‌یی" گیانی له‌ده‌ست دا.
PM:07:24:22/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت