بزووتنەوەی بابلیۆن: سەردەمی كۆنترۆڵكردنی دەنگی پێكهاتەكان كۆتایی هات


وێستگەنیوز-


دوای بڵاوكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بزووتنەوەی بابیلۆن كە رەیان كلدانی سەرۆكایەتی دەكات راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.


بزووتنەوەی بابیلۆن رایگەیاند، "لە یەکەم بەشداریکردنمان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتنێکی گرنگمان بەدەستهێنا، لە پارێزگای دهۆک و هەولێر ئەنجامەكان لە بەرژەوەندی ئێمە نین، بەڵام لە هەردو ئەو پارێزگایە بە هەزاران دەنگمان هێناوە".


ئاماژە بەوەکراوە، "رێگریكردن لە بەكارهێنانی دەنگدان بەناوی وەهمییەوە بوە مایەی ئەوەی كە پارتی 17 كورسی لەدەست بدات، ئەوەش وادەكات نەتوانێت تاكڕەوانە دەسەڵات بسەپێنێت و رۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی راستەقینە لە هەرێم بەهێز بكات".


لە راگەیەندراوەکەدا هاتووشە، "لە هەردو پارێزگای دهۆک و هەولێر کاندیدەکانمان لەلایەن حزبی دەسەڵاتەوە روبەڕووی فشار و هەڕەشە بوونەتەوە، نوێنەرەکەمان لە پەرلەمانی کوردستان پاشکۆی کەس نابێت و خاوەنی بڕیاری خۆمان دەبین".


بزووتنەوەکە جەختی لەوەکردەوە، "سەردەمی كۆنترۆڵكردنی دەنگی پێكهاتەكان و بەكارهێنانی كۆتا، كۆتایی هات".


ئەوەش هاتووە، "پیرۆزبایی لەو حزبە نیشتمانییانە دەكەین كە بەشێوازی دیموكراسیانەی راستەقینە كاریان كردو دەنگی گەلیان بەدەستهێنا لە پێش هەمویانەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی و حزبەكانی دیكە".



PM:11:45:21/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو