پارێزگاری سلێمانی: براوە جیاوازەكان زۆرتر لە پارێزگای سلێمانین


وێستگەنیوز-


هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، "بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانەوە، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە پیرۆزبایی خۆمان پێشكەش بە هەموو ئێوەی بەڕێز و هەموو بەشداربووانی ئەم پڕۆسەیە رادەگەیەنین".


ئاماژەی بەوەکرد، "بە كرداریی و بەپێی یاسا و رێكارە كارگێڕیی و ئارامی و خزمەتگوزارییەكان خۆمان بە خاوەنی راستەقینەی بەڕێوەچوونی ئەم پڕۆسەیە لە سنووری پارێزگاكەماندا دەزانین، وەك چۆن لە ماوەی حكومڕانی و لە ماوەی بانگەشە و هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان و رۆژی دەنگدانیشدا بە یەك دووریی بەرامبەر هەمووان وەستاین بە بەڵگەی ئەوەی براوە جیاوازەكان زۆرتر لەم پارێزگایەدان".


ئەوەشی خستەڕوو، "بۆ داهاتووش تا ئەو كاتەی ئێمە بەپێی یاسا لەم پێگەیەدا دەبین، بەو بێلایەنییەوە كە هەموو لایەك گەواهیی بۆ دەدات".


وتیشی، "بە زووترین كات وەڵامی ویست و ئیرادە و دەنگی رەوای هاوڵاتییان بدرێتەوە و لایەنەكان بگەنە رێككەوتنێك بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی هاوڵاتیی سەنتەریی و مەدەنی و خزمەتگوزار و دادپەروەر و یاساسەروەر و تیوار و بەرپرسیار كە لە ئاست بوون و رەسەنایەتی و قوربانیدان و رەنج و تێكۆشان و وەفا و دەنگ و جوامێریی خەڵكی كوردستاندا بێت".



PM:10:01:21/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو