ژنێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا


وێستگەنیوز-


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ی تشرینی یەکەمی 2024 له‌ ئه‌نجامی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ سنووری گوندی زرێزه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای باتیفا كه‌سێك به‌ناوی (ع، ی، ا) كه‌ ته‌مه‌نی 70 ساڵه‌ به‌ ده‌ستڕێژی گوللـه‌ كوژرا، له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری زاخۆ كراوه‌".


ئاماژە بەوەکراوە، "ده‌ستبه‌جێ له‌ دوای رووداوه‌كه‌ تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی باتیفا و بنكه‌ی پۆلیسی بێگۆڤا گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌".


ئەوەشخراوەتەڕوو، "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌پێی ماده‌ی 405 له‌ یاسای سزادانی عێراقی كراوه‌ته‌وه‌".



PM:09:24:21/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو