کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی بەرایی دەنگدانی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ دووشەممە 21ـی 10ـی 2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی بەرایی دەنگدانی گشتی و تایبەتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا سوپاسی هەریەک لە 'سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق، سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، دەسەڵاتی دادوەری عیراق، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، نوێنەر و چاودێرانی نێودەوڵەتی، نەتەوەیەکگرتووەکان و کاندیدەکان'ـی کرد.  

حاکم عومه‌ر ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، وتی: هەڵبژاردن زۆر بە باشی بەڕێوەچوو، چونکە هەموو ئامادەکارییەک کرابوو بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە.

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق راشیگەیاند: لەو هەڵبژاردنە 2087972 کەس دەنگیان داوە، %99.63ـی ئەنجامەکان ڕادەگەیەنین، هەروەها ڕێژەی بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنە %72 بووە."

جەختیشی کردەوە لەوەی، "دوێنێ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، ئەو ئەرکەی لەسەر شانی بوو جێبەجێی کرد، کۆمیسیۆن رێکاری پێویستی گرتەبەر بۆ گەرەنتی کردنی هەڵبژاردنێکی ئازاد لە کەشێکی گونجاودا."

وتیشی: "کاری کۆمیسیۆن لە هەموو قۆناغەکان بی لایەنانە بوو. ئامانجەکەی دەستەبەرکردنی دادوەری و پاراستنی هەڵبژاردن و دەنگی دەنگدەران بوو؛ هیوادارین ئەنجامی هەڵبژاردن، هەنگاوێکی دیکەبێ بۆ داهاتوویەکی باشتر لە گەلی ئێمە لە هەرێمی کوردستان."

راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی دەنگەکانی لایەنە سیاسییەکان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق:

رێژەی بەشداریکردن: 99.63٪

بازنەی هەولێر 
 
پارتی: 345822
یەکێتی:110353 
نەوەی نوێ: 103684
هەڵوێست: 16736
بەرەی گەل:9735
یەکگرتوو: 24065
کۆمەڵ: 20191
 
بازنەی سلێمانی
 
یەکێتی: 256,813
نەوەی نوێ: 13,631
پارتی: 57,832
یەکگرتوو: 42,622
کۆمەڵ36,627
هەڵوێست 29,346
بەرەی گەل 20,300
گۆڕان: 9,721
هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 8,372
 
 
بازنەی دهۆک
 
پارتی400.603
نەوەی نوێ 46,444
یەکگرتوو 42,447
یەکێتی 28,445
کۆمەڵ 3,677
هەڵوێست 8,410  
بەرەی گەل 2,605
گۆڕان 248
 
 
بازنەی هەڵەبجە 
 
یەکێتی: 12,530
پارتی: 4,940
نەوەی نوێ: 4,732
کۆمەڵ: 4,215
هەڵوێست: 1,283
بەرەی گەل: 725
یەکگرتوو: 7,847
بزووتنەوە: 1,596
 
 
دەنگدان لە پارێزگاکان بەمجۆرە بووە: 
 
هەولێر لە کۆی 1,023,606 دەنگدەر 762,929 دەنگ دراوە.
 
سلێمانی لە کۆی 1,087,192 دەنگدەر،  715,499دەنگ دراوە. 
 
هەڵەبجە لە کۆی 60,252 دەنگدەر، 41,671 دەنگ دراوە. 
 
دهۆک لە کۆی 722,397 دەنگدەر، 564,494 دەنگ دراوە. 
 


PM:06:27:21/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو