قوباد تاڵەبانی بۆ دەڤەری راپەڕین: ئێوە بەوەفا بوون دڵنیابن ئێمەش بەوەفا دەبین
وێستگەنیوز_
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال و بەرپرسی بازنەی راپەڕین لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە رانییە لەگەڵ بەرپرسی بازنەکان و تیمەکانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی لە ئیدارەی راپەڕین کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ 21ـی 10ـی 2024 بەڕێوەچووو، قوباد تاڵەبانی سوپاسی دانیشتوانی دەڤەری راپەڕین و ئەندامانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی و کادیران و جەماوەری یەکێتی لە سنوورەکە کرد "بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی لە هەڵبژاردندا تۆماریان کرد و جارێکیتر دەڤەری راپەڕینیان سەوزپۆش کردەوە."
راشیگەیاند، "دانیشتوانی بە شەرەفی دەڤەری راپەڕین بەم پشتگیرییە گەورەیان لە یەکێتی، سەری یەکێتییان بەرز کردەوە و جارێکی دیکە یەکێتییان قەرزاری خۆیان کردەوە.|
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد، "هەرگیز جارێکی دیکە یەکێتی کەمتەرخەم نابێت بەرامبەر جەماوەرە دڵسۆزەکەی و خواست و ئیرادەی جەماوەری یەکێتی هەمان خواست و سیاسەتی یەکێتی دەبێت."
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی دانیشتوانی دەڤەری راپەڕینی دڵنیا کردەوە و وتی؛ "وەکچۆن ئێوە لە دەنگداندا راستگۆ و بەوەفا بوون بەرامبەرمان، یەکێتیش لە دوای هەڵبژاردن راستگۆ و بەوەفا دەبێت لەگەڵتان و کارێك ناکەین رۆژێک لە رۆژان لە دەنگدان و پشتگیریکردنی یەکێتی پەشیمان ببنەوە."
هاوکات، داوای لە ئەندامانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی کرد کە سارد نەبنەوە و لە ئێستاوە خۆتان ئامادە بکەن بۆ هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چونکە "یەکێتی چاوی لە سەرکەوتنێکی گەورەترە."
PM:05:06:21/10/2024
ئهم بابهته 672
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت