نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا: لەبەر سەقامگیری هەرێم و عێراق حکومەتی نوێ پێکبهێنن


وێستگەنیوز_

نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، پێشوازیی لە هەڵبژاردن دەکات و داواش لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەبەر بەرژەوەندی و یەکڕیزی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان پێک بهێنن. 

نوێنەرایەتیی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، لەپەیامێکیدا ڕایگەیاند "پێشوازیی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە لە 20ـی ئۆکتۆبەری 2024 دەکات، کە زیاتر لە دوو ساڵە هەڵبژاردن دواکەوتووە، هەر بۆیە یەکیتیی ئەورووپا سووربووە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت. چونکە هەڵبژاردن کلیلێکە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان ئیرادەی سیاسی خۆیان دەرببڕن."

یەکێتیی ئەورووپا, وەکوو ئەوەی ئاماژەی پێ کردووە "پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆرباشە" و داوا دەکات پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە زوویی دەست بە کارەکانی بکات.

هەروەها داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات لەبەر بەرژەوەندی و یەکڕیزی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق، حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان  پێک بهێنن. 




PM:03:25:21/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو