تۆڕەکانی چاودێری هەڵبژاردن: 327 پێشێلکاری لە هەڵبژاردنی گشتی و تایبەتدا تۆمارکراون


وێستگەنیوز_

تۆڕەکانی چاودێری هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، لە کاتی بەرێوەچوونی هەڵبژاردندا لە هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەتدا، 327 پێشێلکاری تۆمارکراون.

ئەمڕۆ 21ی تشرینی یەکەمی 2024، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هۆگر چەتۆ، سەرۆکی تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، "لە میانەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتی و تایبەتدا کۆمەڵێک پێشێلکاری لە بەشێکی فراوانی بنکەکانی دەنگدان تۆمارکراون، لەوانە بانگەشەی هەڵبژاردن لە کاتی دەنگداندا،."
 
هۆگر چەتۆ ئاماژەی بەوەشکرد، "هەزار و 600 کەس وەک چاودێریی رێکخراوەکان چاودێریی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیان کردووە." 

هۆگر چەتۆ وتیشی، لە ماوەی بەرێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی و تایبەتدا چەند پێشێلکارییەک لە بنکەکانی دەنگداندا ئەنجامدراوە کە ئەمانەن:

- بەکارهێنانی مۆبایل و وێنەگرتنی دەنگ
- درەنگ کردنەوەی وێستگەکانی دەنگدان
- دوورخستنەوەی بریکاری لایەنی سیاسی
- دوورخستنەوەی نوێنەری رێکخراوەکان
- تووندوتیژی لەنێوان کارمەندانی کۆمیسیۆن، رێکخراوەکان، بریکاری لایەنەکان و دەنگدەران
- نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر


PM:02:38:21/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو