به‌پێی‌ جیاوازی‌ ده‌نگه‌كانی 2021 و 2024 یه‌كێتی‌ براوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یه‌


وێستگه‌نیوز-
به‌به‌راوردكردنی‌ جیاوازی‌ ده‌نگه‌كانی‌ لایه‌نه‌كان له‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی‌ 2021 و 2024دا له‌ هه‌ردوو شاری‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر، یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی كوردستان براوه‌ی‌ یه‌كه‌مه‌ و كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ری-ش زۆرترین ده‌نگی‌ كه‌می كردووه‌.


به‌پێی‌ به‌دواداچوونه‌كانی‌ وێستگه‌نیوز، جیاوازی‌ هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ ده‌نگی‌ لایه‌نه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ 2024/10/20 و هه‌ڵبژاردنی‌ پێشووی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كه‌ له‌ كه‌ له‌ 10/10/2021 به‌ ڕێوه‌چوو، له‌ هه‌ردوو شاری‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌.

ئه‌وه‌ی‌ تێبینی‌ ده‌كرێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 2021، ده‌نگه‌كانی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌و دوو شاره‌دا 101 هه‌زار و 671 ده‌نگ زیادیكردووه‌ و له‌نێو لایه‌نه‌كان زۆرترین ده‌نگی‌ زیادیكردووه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ته‌نها 18 هه‌زار و 11 ده‌نگ زیایكردووه‌ و جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێش ته‌نها 22 هه‌زار و 731 ده‌نگ زیادیكردووه‌.

وه‌ك له‌ جیاوازییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌، له‌نێوان ئه‌م دوو هه‌ڵبژاردنه‌دا كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ری‌ له‌ شاره‌كانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر زۆرترین ده‌نگی‌ له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 14 هه‌زار ده‌نگه‌ و دوای‌ ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دێت كه‌ 12 هه‌زار و 215 ده‌نگی‌ كه‌میكردووه‌.

لایه‌نه‌كانی‌ ره‌وتی‌ هه‌ڵوێست و به‌ره‌ی‌ گه‌ل-یش وه‌ك دوو لایه‌ن كه‌ یه‌كه‌مجاریانه‌ به‌شداری‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان ده‌كه‌ن له‌و دوو شاره‌دا توانیویانه‌ زیاتر له‌ 65 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن به‌ جۆرێك ره‌وتی‌ هه‌ڵوێست 39 هه‌زار و 509 ده‌نگ و به‌ره‌ی‌ گه‌ل-یش 25 هه‌زار و 64 ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.


PM:12:22:21/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 3600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو