له‌كاتی لێكردنه‌وه‌ی فلێكسی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ست دا


وێستگه‌نیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 21ی تشرینی یەکەم، گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ لە نێو شاری سلێمانی لە کاتی لێکردنەوەی پۆستەر و فلێکسی بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن گیانی‌ له‌ده‌ست دا.


سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی سلێمانی له‌وباره‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵان به‌ناوی (چاودێر) له‌سه‌ر كرێنێك كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

وتیشی‌: "رووداوه‌كه‌ كاتژمێر 3:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان له‌ نێوان باخی به‌ختیاری و ماجیدی مۆڵ روویداوه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ سه‌رقاڵی لێكردنه‌وه‌ی فلێكسی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بووه‌ كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا شه‌قامه‌كان له‌ شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ پۆسته‌ر و فلێكسی لایه‌نه‌كان داپۆشرابوو، به‌ڵام له‌ ئێواره‌ی دوێنێوه‌ لایه‌نه‌كان ده‌ستیان كرد به‌ لێكردنه‌وه‌یان.


PM:12:12:21/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو