کۆمسیۆن کاتی راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هه‌ڵبژاردنی‌ ئاشکرا کرد


وێستگه‌نیوز-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند كه‌ کاتژمێر5ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 21-10-2024 ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیه‌نرێت.


كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرایكرد كه‌ بڕیاره‌ كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ڕابگه‌یه‌نرێت.

لای‌ خۆیه‌وه‌ عومه‌ر ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ لێدوانێكدا ده‌ڵێت: "به‌گوێره‌ی یاسا، ده‌بێت تاوه‌كو كاتژمێر 6:00ی ئێواره‌ ئه‌نجام رابگه‌یه‌نین. بۆیه‌ تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نیت".

 بڕیاره‌ ئه‌نجامه‌كه‌ له‌ به‌غداوه‌ رابگه‌یه‌ندرێت و به‌پێی‌ یاسا ناتوانرێت تانه‌ له‌ ئه‌نجامی به‌رایی بدرێت، به‌ڵام هه‌ر لایه‌نێك سكاڵای هه‌بوو ده‌توانێت تانه‌ له‌ ئه‌نجامی كۆتایی ده‌نگدان بدات.
 
له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی، حاكم عومه‌ر ده‌ڵێت: "تاوه‌كو ئێستا كاتی ئه‌وه‌ دیار نییه‌" و جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ژمارانه‌ی له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ "ئاماری فه‌رمی نین".
 
رۆژی هه‌ینی 18-10-2024 ده‌نگدانی تایبه‌ت و یه‌كشه‌ممه‌ 20-10-2024 ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.



PM:12:01:21/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 18232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو