نێچیرڤان بارزانی: ئاشتی هه‌ورامی رۆڵێكی گه‌وره‌ی له به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی نه‌وت له هه‌رێم گێڕا
ئاشتی هەورامی لەنێوان نێچیرڤان بارزانی و شێخ باز خاوەنی كۆمپانیاى كار
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری پێشووتری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات و ده‌ڵێت: "به لێهاتوویی و دڵسۆزی خزمه‌تی به هه‌رێمی كوردستان كرد".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئاشتی هه‌ورامی ده‌كات و رایگه‌یاندووه كه "پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێ و هاوكارانی ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شی خه‌میانم. له خوای مه‌زن داواكارم گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت".
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: "خوالێخۆشبوو د. ئاشتی هه‌ورامی، به لێهاتوویی و دڵسۆزی خزمه‌تی به هه‌رێمی كوردستان كرد و به شاره‌زایی و پسپۆری و تواناكانی، رۆڵێكی گه‌وره‌ی له بنیتانانی ژێرخان و به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستاندا گێڕا".
ئاشتی هه‌ورامی، كه له كابینه‌كانی شه‌شه‌م، حه‌وته‌م و هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان بوو، هه‌روه‌ها له كابینه‌ی نۆیه‌مدا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیران بوو بۆ كاروباری وزه، دوێنێ دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك كۆچی دواییكرد.
ئاشتی هه‌ورامی ساڵی 1948 له‌دایكبوو و ساڵی 1971 له به‌غدا به‌كالۆریۆسی له نه‌وت به‌ده‌ستھێناوه، ھه‌مان ساڵ له كۆمپانیای نه‌وتی عێراق له به‌سره وه‌ك ئه‌ندازیار كاری كردووه.
ساڵی 1975 تاوه‌كو 1982 له به‌ریتانیا وه‌ك ئه‌ندازیار له كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی به‌ریتانی كاریكردووه. ساڵی 1978 ماسته‌ری له ئه‌ندازیاریی نه‌وت له سكۆتلاند به‌ده‌ستھێناوه. ساڵی 2006 بووه وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و دوێنێ له ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
AM:10:22:21/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت