به‌راورد به‌ دوو هه‌ڵبژاردنی‌ رابردوو، ده‌نگه‌كانی‌ یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو زیادیكردووه‌


وێستگه‌نیوز-

به‌راورد به‌ دوو هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوو، ده‌نگه‌كانی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو زیادیكردووه‌ و متمانه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ ده‌نگده‌رانی‌ هه‌رێمی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌.

به‌پێی‌ سه‌دا 95ی‌ دەنگەکانی هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ دوێنێ‌ به‌ڕێوه‌چوو، له‌ ده‌نگدانی‌ گشتیدا یه‌كێتی‌ 355 هه‌زار ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ و له‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌تیشدا 65 هه‌زار ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌، كه‌ تێكڕا 420 هه‌زار ده‌نگ ده‌كات.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە 2021/10/10 بە ڕێوەچوو، لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان توانی تەنها (215 هەزارو 316) دەنگ بەدەستبهێنێت.

هه‌روه‌ك له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ پێنجه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ له‌ 2018/9/30 به‌ڕێوه‌چوو، یه‌كێتیی نیشنمانیی كوردستان توانی‌ (319 هه‌زار و 912) ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت.

ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه‌ ده‌رده‌خات كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا توانیویه‌تی‌ متمانه‌ی‌ زۆری‌ هاوڵاتیان و ده‌نگده‌ران به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌ و به‌هێزه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراق.


AM:09:52:21/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 4620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو