له‌ رێگای كۆیه‌ - هه‌ولێر رووداوێكی‌ سه‌ختی هاتووچۆ روویدا


وێستگه‌نیوز-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی كۆیه‌ رایگه‌یاند كه‌ شه‌وی‌ رابردوو رووداوێكی‌ سه‌ختی هاتووچۆ روویدا و پێنج قوربانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

هاتووچۆی كۆیه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ شه‌وی‌ رابردوو له‌ رێگای كۆیه‌ - هه‌ولێر نزیك گوندی سماق شیرین رووداوێكی پێكدادان له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌ جۆری (كیا) روویدا.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌روو كه‌ به‌ هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ 4 هاوڵاتی گیانی‌ له‌ده‌ست داوه‌ و  چوار سه‌رنشینش زامدار بوون.

هاتووچۆی كۆیه‌ داواكاره‌ شۆفێران پابه‌ندی هێماكانی شه‌قام و رێنمایی هاتووچۆ بن تا له‌و جۆره‌ رووداوانه‌ پارێزراو بن.





AM:09:05:21/10/2024














ئه‌م بابه‌ته 9124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو