قاسم ئەعرەجی پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات


وێستگەنیوز_

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەکە لە حکوومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمرۆ دووشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە  حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن بە سەرکەوتنی پرۆسەی دیموکراسی لە عێراق دادەنرێت.

ئاماژەی بەوە کردووە، سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئیرادەی هەرێم پشتڕاست دەکاتەوە بۆ درێژەدان بە پرۆسەی دیموکراسی و چەسپاندنی بنەماکانی و ڕێزگرتن لە کاتە دەستوورییەکانی".


PM:10:34:20/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو