کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: سەرەڕای فشارەکان بەڵام هێزە ئەمنییەکان دڵسۆزانە دەنگیان پێداین
وێستگەنیوز_
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پاش تەواوبوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان؛ لە پەیامێکدا دەڵێت: "سوپاسی ئەو هێزە ئەمنییانە دەکەین کە دەنگیان پێداین."
لە پەیامەکەی کۆمەڵی دادگەری کوردستاندا هاتووە، "سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین لە ڕیزی هێزەکانی ناوخۆو پێشمەرگە کە ئەمڕۆ سەرەڕای فشاری لایەنەکانی دەسەڵات لە دەنگدانی تایبەت دڵسۆزانە دەنگیاندا بە لیستی 147ـی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان."
هاوکات دەشڵێت: "داوا لە هاوڵاتیان و دەنگدەرانی خۆشەویست دەکەین لە ڕۆژی یەکشەممە و لە دەنگدانی گشتی بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداری هەڵبژاردن بکەن و ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان پیشانبدەن و قسەی خۆیان بەرانبەر ستەم و گەندەڵی چەندین ساڵەی لایەنەکانی دەسەڵات بکەن."
PM:11:33:18/10/2024
ئهم بابهته 696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت