دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ كه‌شێكی دیموكراسیدا به‌رێوه‌چوو


وێستگەنیوز_

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایدەگەیەنێت، "ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ كه‌شێكی دیموكراسیدا به‌رێوه‌چوو."

پاش تەواوبوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لە پەیامێکدا دەڵێت، "ئه‌مرۆ 18-10-2024 ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ كه‌شێكی دیموكراسیدا به‌رێوه‌چوو، به‌بێ ده‌ستێوەردانی پێشوه‌خته‌و به‌بێ ساخته‌كاری، جیاواز له‌ هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو، ئاماژه‌كان موژده‌ی خۆشیان پێیه‌ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.

هەروەها دەشڵێت، "سوپاسی تایبه‌تم هەیە بۆ براو خوشکانمان لە هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌ به‌وپه‌ری دڵسۆزییه‌وه‌ به‌ ئه‌ركی مێژوویی خۆیان هه‌ستان و ده‌نگیان به‌و لایه‌نه‌دا كه‌ قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێده‌كات."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "چاوه‌روانین ئه‌م رێچكه‌یه‌ به‌رده‌وام بێ و ده‌نگده‌ران 20ی 10 بكه‌نه‌ خاڵی وه‌چه‌رخان له‌ حکومڕانی هه‌رێمی كوردستان."


PM:11:28:18/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت