ئاماری نافەرمی دەنگدانی تایبەتی پارێزگای هەولێر


وێستگەنیوز_

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ئاماری دەنگدانی تایبەتیی پارێزگای هەولێر بەم جۆرەیە، لە ئەنجامی نزیکەی زیاتر لە 42 هەزار کەس لە دەنگدانی تایبەتدا لە پارێزگای هەولێر بەشدار بوون و لەو رێژەیەش 36 هەزار و391 دەنگی دروست بووە.

ئەمرۆ هەینی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024: 42 هەزار و 376 کەس لە پارێزگای هەولێر دەنگیان داوە و لەو ڕێژەیەش 36 هەزار و 391 دەنگی دروست بووە و پێنج هەزار و 985 دەنگ پووچەڵ بووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، پارتی زۆرینەی دەنگەکانی بەدەست هێناوە و بە پلەی یەکەم دێت لە پارێزگای هەولێر و یەکێتیش بە پلەی دووەم دێت.

بەپێی سەرچاوەکە ڕێژەی دەنگەکان بەم شێوەی خوارەوەیە:

پارتی: 25,677 دەنگ

یەکێتی: 3,491 دەنگ

نەوەی نوێ: 2,203 دەنگ 

مونا قەهوەچی: 1,864 دەنگ

کۆمەڵی دادگەری: 428 دەنگ

یەکگرتوو: 333 دەنگ

هەڵوێستی نیشتمانی: 370 دەنگ

بەرەی گەل: 298 دەنگ

بزووتنەوەی بابلیون: 674 دەنگ

رامی نووری ئودیش دانیال: 577 دەنگ

کاتژمێر 7ـی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و تاکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام بوو.


PM:11:18:18/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت