ئاماری نافەرمی دەنگدانی تایبەتی پارێزگای سلێمانی
وێستگەنیوز_
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ئاماری دەنگدانی تایبەتیی پارێزگای سلێمانی بەم جۆرەیە، لە ئەنجامی نزیکەی 58 هەزار دەنگی جیاکراوەیان لە سلێمانی، 43 هەزار و 898 دەنگیان دروست بوون و 13 هەزار و 811 دەنگیان پووچەڵ بوون.
ئەمرۆ هەینی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024: 57 هەزار و 709 کەس لە پارێزگای سلێمانی دەنگیان داوە و لەو ڕێژەیەش 43 هەزار و 898 دەنگی دروست بووە و 13 هەزار و 811 دەنگی پووچەڵ بووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و بە پلەی یەکەم دێت لە پارێزگای سلێمانی.
بەپێی سەرچاوەکان ڕێژەی دەنگەکان بەم شێوەی خوارەوەیە:
یەکێتی: 26,361 دەنگ.
پارتی: 2,978 دەنگ.
کۆمەڵی دادگەری: 984 دەنگ.
یەکگرتوو: 736 دەنگ.
نەوەی نوێ: 3,877 دەنگ .
هەڵوێستی نیشتمانی: 1,040 دەنگ.
بەرەی گەل: 1,184 دەنگ.
دانا ئامانج نەجیب: 2,998 دەنگ.
نەجدەت نووری محەممەد: 1,810 دەنگ.
زینا عادل عەلی: 568 دەنگ.
کاتژمێر 7ـی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و تاکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام بوو.
PM:11:06:18/10/2024
ئهم بابهته 1200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت