بافڵ تاڵەبانی بۆ هێزە ئەمنییەکان: لەم قۆناغە گرنگەدا پێشەنگبوون لە بەرەوپێشبردنی رەوتی دیموكراسی
وێستگەنیوز_
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی هیزە ئەمنییەکان کرد و تێیدا دەڵێت: لەم قۆناغە گرنگەدا پێشەنگبوون لە بەرەوپێشبردنی رەوتی دیموكراسی.
لە پەیامەکەیدا، بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: لە دڵەوە سوپاسی بێپایانم ئاڕاستەی هێزەکانی پێشمەرگە، ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، دەزگای ئاسایشی هەرێم، هێزەکانی ناوخۆ و پۆلیس لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان، هێزەکانی دژەتیرۆر، کۆماندۆی کوردستان و ئۆپراسیۆن دەکەم بۆ بەشداریی گەرموگوڕتان لە سەرخستنی پرۆسەی دەنگدان و هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروستتر.."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمڕۆ ئێوەی خوشك و برای خۆشەویستم وەكچۆن هەمیشە پارێزەری ئارامی و سەقامگیری بوون، لەم قۆناغە گرنگەی هەرێمەكەشمان پێشەنگبوون لە بەرەوپێشبردنی رەوتی دیموكراسی و شانازیی بە پەرۆشیتانەوە دەكەین."
سەرۆکی یەکێتی پەیامێکیش ئاراستەی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان دەکات و تێیدا دەڵێت: "هەڤاڵانی خۆشەویستم، لە رۆژانی داهاتوودا ئەرك و بەرپرسیارێتیی گەورەتان لەسەرە و پاراستنی ئارامیی پرۆسەكە لە ئەستۆی ئێوەیە، داواكارم بەهەمان رۆحییەت و پەرۆشیی ئەمڕۆتانەوە ئەو ئەركە گرنگە رابپەڕێنن و دڵنیاشم لەئاست چاوەڕوانییەكانمان دەبن."
لە کۆتاییشدا جەختدەکاتەوە لەوەی، "دڵنیاتان دەكەم من هەمیشە برا و هاوڕێی دڵسۆزی ئێوە دەبم و داواكاریی برایانەشم ئەوەیە بەڕێگەیەكی شارستانی گوزارشت لە سەركەوتنەكانتان بكەن و وەك هەمیشە نموونەبن بۆ كوردستانەكەمان."
PM:10:08:18/10/2024
ئهم بابهته 832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت