فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70: له كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدان كه‌س ته‌قه‌ی خۆشی نه‌كات
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 ده‌ستخۆشی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات له‌پای به‌شداری به‌رفراوانیان له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تدا، داواكاریشه "له كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدان كه‌س ته‌قه‌ی خۆشی نه‌كات".
لیوا روكن عومه‌ر صالح فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "وێڕای سوپاس و پێزانینی بێ پایانم له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریی كاراتان له ده‌نگدانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به به‌شداری گه‌رموگوڕتان و پیشاندانی سیمای شارستانیی و نموونه‌یی پیشانی هه‌موولایه‌كتان دا چۆن له سه‌نگه‌ری به‌رگری قاره‌مان و دڵسۆزن، ئاواش له‌م پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌دا پێشه‌نگ بوون و بوونه ره‌مزی سه‌رمه‌شقی گۆڕانكاری له هه‌رێمه‌كه‌مان".
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 بۆ پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "بۆیه داواتان لێ ده‌كه‌ین له كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدان كه‌س ته‌قه‌ی خۆشی نه‌كات و خۆشی و شادییه‌كانتان به شێوازێكی شارستانی ده‌رببڕن".
PM:09:56:18/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت