کاندیدەکەی رەیان کلدانی لە شارباژێڕ دەنگی یەکەمە
وێستگەنیوز_
لە دەنگدانی تایبەت ئەمڕۆدا لە سنووری شارۆچکەی شارباژێری بازنەی سلێمانی لە کۆی هەزار و 629 کەس کە مافی دەنگدانیان هەبووە و هەزار و 606 کەس دەنگیانداوە، نوێنەرەکەی ڕەیان کلدانی، %61ی دەنگدانی تایبەتی شارباژێری بەدەستهێناوە.
بە گوێرەی ئەو ئامارەی بڵاوکراوەتەوە، لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا لە بنکەی دەنگدانی شارباژێر (چوارتا)، ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانەکە بەمشێوەیە بووە:
دەنگدەر 1629
1606 کەس دەنگی داوە
دانا ئامانج نوێنەری ڕەیان کلدانی 1000 دەنگ
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان 135 دەنگ
نەوەی نوێ 48 دەنگ
بەرەی گەل 3 دەنگ
PM:09:32:18/10/2024
ئهم بابهته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت