حكومه‌تی‌ هه‌رێم دوو رۆژ پشووی‌ راگه‌یاند


وێستگه‌نیوز-
به‌ بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌، حكومه‌تی‌ هه‌رێم دوو رۆژ پشووی‌ راگه‌یاند.

 
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "به‌ بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆژی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌، رێكه‌وتی 19 و 20 ی تشرینی یه‌كه‌م، له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمی ده‌بێت".

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ده‌ڵێت: "ڕۆژی دووشه‌ممه‌، 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، ده‌وامی فه‌رمی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌".


PM:06:21:18/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 34392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت