پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت كۆتایی هات
وێستگه‌نیوز-
وه‌ك پێشتر كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاری لێدابوو، له كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی هات.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له ته‌واوی بنكه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی ده‌نگدان كۆتایی هات و سندوقه‌كانی داخران و ده‌رگای ناوه‌نده‌كان به رووی ده‌نگده‌راندا داخران.
بڕیاریشه كه‌مێكی تر سندوقه‌كان بكرێنه‌وه و پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان ده‌ستپێبكات.
كاتژمێر 7:00ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
كۆی گشتیی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت 215 هه‌زار و 960 كه‌سن كه ده‌كاته رێژه‌ی 7.4٪ـی كۆی ده‌نگده‌ران.
PM:06:01:18/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت