تۆڕی هاوپه‌یمانی چاودێرانی بێلایه‌ن: زۆربه‌ی پێشێلكارییه‌كان له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆكن
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی تۆڕی هاوپه‌یمانی چاودێرانی بێلایه‌ن رایگه‌یاند كه زۆربه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی له لایه‌ن ئێمه‌وه تا ئێستا تۆماركراون له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆكن.
سه‌لما فاتیح، وته‌بێژی تۆڕی هاوپه‌یمانی چاودێرانی بێلایه‌ن له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، وتی: "ئه‌و خاڵانه‌ی كه زۆر زه‌قن له پێشێلكارییه‌كاندا كوژاندنه‌وه‌ی كامێراكانی چاودێرییه، به تایبه‌ت له بنكه‌كانی بارزانی نه‌مر و مه‌ئموون ده‌باغ".
وتیشی: "له هه‌ولێر و دهۆك هه‌وڵی ده‌نگدان له بری كه‌سی دیكه و چوونه ژووره‌وه له گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه، داخستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان و نانه‌وه‌ی پشێوی له ناو بنكه‌كانی ده‌نگداندا بوونی هه‌بووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی به هه‌مانشێوه هه‌وڵدان بۆ پشێوی هه‌بووه، هه‌روه‌ها بانگه‌شه له نزیك بنكه‌كانی ده‌نگدان".
سه‌لما فاتیح راشیگه‌یاند كه "له حاڵه‌تێكیشدا له هه‌ڵه‌بجه نوێنه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان كراوه‌ته ده‌ره‌وه".
PM:05:11:18/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 2892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت