عەقید کاروان خۆشناو: خروقاتێکی یەکجار گەورە هەیە بە تایبەتی لەناو شاری هەولێر
وێستگەنیوز_
عەقید کاروان خۆشناو، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خروقاتێکی یەکجار گەورە هەیە بە تایبەتی لەناو شاری هەولێر؛ کاندید هەیە خۆی هاتۆتە بەردەم مەکتەبەکەوە و وەستاوە و کارت دابەشدەکەن."
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کانی قرژاڵە لە بنکەیەک کە پاسەوانی سنوور لەوێ دەنگدەدات، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا ناسنامەی هەڵبژاردنیان لێ وەرگرتوون و باڕکۆدیان لێداون. دەشڵێت، "ئەمە ترسێکە چونکە بە هیچ شێوەیەک لە ژوورەوە تەزویر ناکرێت."
کاروان خۆشناو دەڵێت: "دەنگدەرەکە کامێرای لەسەرە و ئازادە دەنگدەدات بە کێ. هەروەها بەداخەوە ئەو فشارانە دەکرێت لەسەر کارمەند و هێزە ئەمنییەکان."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی: هەموو حزبەکان مافی ئەوەیان هەیە سکاڵا تۆماربکەن. هەروەها ژمارەی سکاڵاکان لە زیادبووندایە؛ و لە شەقڵاوە تەقە کراوە لەبەر بوونی پاڵنان و زۆری دەنگدەران".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئەفسەرە باڵاکان لیستی ناویان پێیە و کاتێک دەنگدەرێک دەچێتە ژوورەوە، لە کاتی هاتنە دەرەوە بانگی دەکەن؟ کاروان خۆشناو وتی: پێشیلکارییە، ئەمە وەکو فشارێک بەکاردەهێنن بۆ ترساندنی دەنگدەرەکە؛ بەڵام جێگەی دڵخۆشییە کە کارمەندانی پێشمەرگە، پۆلیس و ئاسایش ئازایانە و ئازادانە دەنگی خۆیان دەدەن."
لە کۆتایشدا جەختی کردەوە کە، پەیامیی بۆ هێزە ئەمنییەکان ئەوەیە، "لە ساڵی 2024ـین، کاتی ترس نەماوە."
PM:04:43:18/10/2024
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت