کۆمسیۆن راپۆرتی نیوەڕۆژی دەنگدانی تایبەتی بڵاوکردەوە و رێژەی دەنگدەرانی ئاشکراکرد


وێستگەنیوز-


ئەمڕۆ 18ی تشرینی یەکەم، دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم ناوەندەکانی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، بۆ ئەم مەبەستەش ئاماری دەنگدانی تایبەت تاوەکو کاتژمێر 12:00 نیوەرۆ بڵاوکراوەتەوە.


لە هەریەک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان رێژەی دەنگدانی تایبەت بەم شێوەیە بووە، "لە پارێزگای هەولێر %70 لە پارێزگای دهۆک لە %77 لە پارێزگای سلێمانی %67 لە پارێزگای هەڵەبجە %64".


هاو کات رێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەت "لە فری گەیشتۆتە %83 و لە رانییە گەیشتۆتە %74."


لە دەنگدانى تایبەتی ئەمڕۆدا، 215 هەزار و 960 کەس کە %7 دەنگدەرانى گشتییە، لە ئەندامانى وەزارەتەکانى ناوخۆ و پێشمەرگە و هێزەکانى ئاسایش و بەندکراوان و هەندێک لە نەخۆشی نەخۆشخانەکان دەتوانن دەنگ بدەن.


لە هەرێمى کوردستان و حەوت پارێزگاى عێراق رۆژى 18 تشرینى یەکەم پرۆسەى دەنگدانى تایبەت بەرێوەدەچێت، 109 بنکەى دەنگدان بۆ 215 هەزار و 960 دەنگدەرى تایبەت ئامادەکراوە.


ئەمە لە کاتێکدایە زۆرترین دەنگدەرى تایبەت لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان لە بازنەى هەولێرە کە 89 هەزارو 791 دەنگدەرى هەیەو بازنەى هەڵبژاردنى هەڵەبجە کەمترین دەنگدەرى تایبەتى هەیە کە 952 دەنگدەرە.



PM:03:43:18/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت