کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: دەستخۆشی لە حکومەت دەکەین بۆ دیاریکردنی رۆژێک بۆ هەڵبژاردنی تایبەت


وێستگەنیوز_

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر رایگەیاند، "دەستخۆشی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ تەرخانكردنی ڕۆژێك بۆ دەنگدانی تایبەت."
 
ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە پۆستێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "دەستخۆشی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین كە ڕۆژێكی تایبەتی بۆ هەڵبژاردنی تایبەت تەرخانكردووە."

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە پۆستەکەدا نووسیویەتی: "ده‌ستخۆشى له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ته‌رخانكردنى ڕۆژێك بۆ ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌ 18ـی تشرینى یه‌كه‌م بۆ ئه‌ندامانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و كه‌سانى تر كه‌ پێشبینى ده‌كرێت له‌ 20ـی تشرینى یه‌كه‌م له‌ ئه‌ركدا بن و خزمه‌تى كۆمه‌ڵگاكه‌یان بكه‌ن. ڕێكخستنى شوێن و پێداویستى گونجاو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌ تاوەکو بتوانن به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، پێویسته‌ بۆ بره‌وپێدانى پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسى یه‌كسانى دادپه‌روه‌رانه‌."

ئەمرۆ هەینی 18ـی10ـی 2024، هەڵبژاردنی تایبەت لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان و عێراق دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەكان بەڕێوەچوو؛ ڕێژەی بەشداریكردن تا كاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ ٪77 بووە.


PM:03:40:18/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت