سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین و عه‌لی باپیر، یه‌حیا سنوار به "شه‌هید و فه‌رمانده‌ی قاره‌مان" وه‌سف ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
سه‌ركرده‌ی هه‌ردوو حزبی ئیسلامی (یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری) یه‌حیا سنوار سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كوژرا، به "فه‌رمانده‌ی قاره‌مان و شه‌هید" وه‌سف ده‌كه‌ن.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل كوژرانی یه‌حیا سنوار سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی ته‌مه‌ن 62 ساڵ-یان راگه‌یاند كه ئه‌ندازیاری پشت هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023 بوو.
له كاردانه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه هه‌ریه‌ك له سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان به‌جیا په‌یامیان بڵاوكرده‌وه.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین له‌وباره‌وه نووسیویه‌تی: "هه‌واڵی شه‌هیدبوونی سه‌ركرده‌ی پاڵه‌وان یه‌حیا سنوار هه‌یه، بۆ فه‌له‌ستین و موسڵمانان هه‌واڵێكی ناخۆش و دڵته‌زێنه، به‌ڵام بۆخۆی ئاواته و گه‌یشتنه به‌پله‌ی شه‌هاده‌ت و گه‌یشتنه‌وه‌یه به‌قافڵه‌ی شه‌هیدانی سه‌ركرده‌ی پێش خۆی احمد یاسین و عبدالعزیز و هنیه و هتد...".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ده‌ڵێت: "شه‌هیدبوونی سه‌ركرده ئاماژه‌ی گرنگه به‌ڕاستی و لێبڕانی ئه‌و سه‌ركردانه، ئه‌بێته وزه و گڕوتین بۆ بزووتنه‌وه‌كه، چونكه مه‌بادیئ به‌قوربانی و توندوتیژی گڕئه‌گرێ و په‌ره‌ئه‌سێنێ".
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "شه‌ڕی غه‌ززه جه‌نگی موقه‌ده‌سات و نیشتمانه و به‌تۆپ و ته‌یاره ناكوژێته‌وه.. شه‌هیدبوونی موجاهدان و سه‌ركرده‌كانیان ئاواته و ئاساییه له‌ترازووی دینداریدا..!".
لای خۆیه‌وه عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له په‌یامێكدا ده‌ڵێت: "به‌بۆنه‌ی كوژرانی فه‌رمانده‌ی قاره‌مان (یحیی السنوار)ه‌وه له : 17 / 10 / 2024 ز دا، له خوای میهره‌بان داواكارین پله‌ی شه‌هیدیی له باخه به‌رزه‌كانی به‌هه‌شتدا پێدابێ و، سه‌ره‌خۆشییش له حه‌ماس و جیهاد و كۆی گه‌لی سته‌مدیده‌ی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ین".
عه‌لی باپیر نووسیویه‌تی: "بێگومان پیاوی فیداكاری وه‌ك به‌ڕێز یه‌حیا سینوار كه زیاتر له سێیه‌كی ته‌مه‌نی: 23 ساڵ له زیندانه‌كانی ڕژێمی زایۆنیدا به‌سه‌ر بردوه، ئه‌گه‌ر به جه‌سته و ڕواڵه‌تیش ڕۆیشتبێ و ونبووبێ، به ڕووح و شوێنه‌واری هه‌ر زیندووه‌و، موجاهیدانی فه‌ڵه‌ستینیش پێش سینواریش پۆلێك فه‌رمانده‌ی دیكه‌یان به‌ڕێكردوون وێڕای ژماره‌یه‌كی زۆر له موجاهیدانی هه‌ڵكه‌وتوو كه جێی شانازیی و مایه‌ی سه‌ربه‌رزیی كۆی ئۆممه‌تی ئیسلامیین".
به‌ڵام تا ئێستا هیچ كام له عیرفان عه‌بدولعه‌زیزی رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و كامیل حاجی عه‌لی ڕابەری بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی کوردستان هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه بلاونه‌كردووه‌ته‌وه.
یه‌حیا سنوار به پیاوه هه‌ره به‌هێزه‌كه‌ی حه‌ماس داده‌نرا كه دامه‌زرێنه‌ری باڵی سه‌ربازی حه‌ماسه و ئه‌ندازیاری پشت هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023یه و نزیكه‌ی 24 ساڵی ته‌مه‌نی له زیندانه‌كانی ئیسرائیل به‌سه‌ربرد، خێزانداره و باوكی سێ منداڵه.
ساڵی 2011 له رێگه‌ی ئاڵۆگۆڕی دیله‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ئازاد كرا و ساڵی 2015 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ناوی خسته لیستی تیرۆریسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، ساڵی 2017 تا كوشتنه‌كه‌ی له رۆژی چوار شه‌ممه 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 له ناوچه‌ی ته‌ل سوڵتان، سه‌ركرایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی كردووه.
PM:03:25:18/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت