بزووتنەوەی حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە


وێستگەنیوز_

خەلیل حەیە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە کوژرانی یەحیا سنواری لە غەززە پشتڕاستکردەوە. 
 
سەرۆکی حەماس وتی، یەحیا سنوار "تا دوا ساتەکانی ژیانی شەڕی لەگەڵ دووژمن کرد و شەهید بوو." 
 
خەلیل حەیە دەشڵێت: "بەردەوام دەبین تاوەکو دروستکردنی دەوڵەتی فەلەستین کە پایتەختەکەی قودس بێت." دەشڵێت، کوژرانی سەرکردەکانیان رژدتریان دەکات لەسەر دۆزی فەلەستین. 
 
سەرۆکی حەماس لە غەززە باسی بارمتەکانی کرد و ئاشکرایکردووە، "بارمتەکانتان بۆ ناگەڕێندرێنەوە تاوەکو شەڕ کۆتایی نەهێنن، بەیەکجاری نەکشێنەوە و دیلەکانمان لە گرتووخانەکان ئازاد نەکەن." 
 
یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی  بزووتنەوەی حەماس بە وتەی ئیسرائیل ئەندازیاری هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بوو، کە لەلایەن حەماسەوە کرایە سەر ئیسرائیل، دوێنێ پێنجشەممە کوژرانی لەلایەن سەرۆکوەزیران و سوپای ئیسرائیلەوە راگەیەندرا. 


PM:03:10:18/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت