كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان رای گشتی له هێرشكردنه‌سه‌ر تیمه‌كانی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانی رای گشتی له هێرشكردنه‌سه‌ر تیمه‌كانی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ئاگادار ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پارتییه‌وه هێرش كرایه‌سه‌ر تیمێكمان".
كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی سه‌ر به یه‌كێتی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاراسته‌ی (رای گشتی جیهان، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، سه‌نته‌ری میترۆ و رێكخراوه‌كانی داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نووسان) كردووه و تیایدا هاتووه كه "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 18/10/2024 تیمی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان وه‌ك هه‌ر ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی تری ره‌سمی دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بۆ سه‌رجه‌م په‌یامنێرانی و له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ری پابه‌ندبوونی ته‌واو به یاسا و رێكاره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ رووماڵی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و له‌كاتی سه‌رقاڵبوونی تیمه‌كه به رووماڵكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، به‌داخه‌وه له شارۆچكه‌ی باعه‌درێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پارتییه‌وه هێرشیانكراوه‌ته سه‌ر و تیمه‌كه‌مان به‌زۆر دوورخراونه‌ته‌وه‌و نه‌یانهێشتووه رووماڵی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌و سنوره بكه‌ن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه"بۆیه ئێمه وه‌ك كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به توندی ئه‌و ره‌فتاره نا دیموكراتی و دژ به ئازادی میدیایی ئیدانه ده‌كه‌ین، داوا له به‌ڕیزتان هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیدداره‌كان ده‌كه‌ین كه به‌پێی یاسا رێگری له‌م جۆره ره‌فتارانه بكرێت ژیانی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه‌مان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی پارێزراو بێت و سه‌لامه‌تیان له ئه‌ستۆی پارتی دایه".
ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر حەوتی بەیانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا، لە هەر چوار پارێزگاکە دەستیپێکرد و تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
PM:02:26:18/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت