پاریزگاری دهۆک: پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بێ کێشە بەڕێوەدەچێت


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ هەینی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان لە کاتژمێر 07:00ـی بەیانی دەستی پێکرد و تا 06:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت. لەو بارەیەوە عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، "پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای دهۆک بە شێوەیەکی ئارام و ئاسایی و بێ کێشە بەڕێوە دەچێت."

عەلی تەتەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیەند "پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای دهۆک بە شێوەیەکی ئاسایی و بێ کێشە بەڕێوە دەچێت، هیوای خواست تا تەواوبوونی پرۆسەکە، هیچ کێشەیەک دروست نەبێت."

وتیشی: "لەگەڵ ئەوەی ڕێژەی بەشداریی باشە، هیوادارین ئەوانەی ماون بێ هیچ کێشەیەک و بەشێوەیەکی ئازادانە دەنگی خۆیان بدەن، و بۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لە 20ـی مانگ هیچ کێشەیەک بۆ دەنگدان ڕوو نەدات."

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی گشتیی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان؛ دوو ملیۆن و 889 هەزار و 878 دەنگدەرن کە 215 هەزار و 960ـیان دەنگدەری تایبەتن و لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆدا بەشدارن.


PM:01:33:18/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت