كۆمسیۆن رێژه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی تا كاتژمێر (12) راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رێژه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تا كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆ سه‌دا 70 بووه.
د.ئه‌یسه‌ر یاسین وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه رێژه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت تا كاتژمێر (12)، له هه‌رێم سه‌دا 70 بووه.
د.ئه‌یسه‌ر یاسین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌رزترین رێژه له بازنه‌ی دهۆك بووه كه سه‌دا 77 بووه و نزمترینیش له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بووه كه سه‌دا 64 بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه رێژه‌ی ده‌نگدان له بازنه‌ی هه‌ولێر سه‌دا 70 و له بازنه‌ی سلێمانی سه‌دا 67 بووه.
PM:01:24:18/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت