ورده‌كاری كوشتنه‌كه‌ی سنوار...رێكه‌وتێك بنه‌ماكانی یارییه‌كه له غه‌ززه ده‌گۆڕێت
وێستگه‌نیوز-
یه‌حیا سنوار پیاوه هه‌ره به‌هێزه‌كه‌ی حه‌ماس و دامه‌زرێنه‌ری باڵی سه‌ربازی حه‌ماس، ئه‌ندازیاری پشت هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023، ته‌مه‌ن 62 ساڵ، نزیكه‌ی 24 ساڵی ته‌مه‌نی له زیندانه‌كانی ئیسرائیل به‌سه‌ربردووه، خێزانداره و باوكی سێ منداڵه.
ساڵی 2011 له رێگه‌ی ئاڵۆگۆڕی دیله‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ئازاد ده‌كرێت، ساڵی 2015 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ناوی ده‌خاته لیستی تیرۆریسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، ساڵی 2017 تا كوشتنه‌كه‌ی له رۆژی چوار شه‌ممه 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 له ناوچه‌ی ته‌ل سوڵتان، سه‌ركرایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی كردووه.
ورده‌كاری كوشتنه‌كه‌ی
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی، سه‌ربازێكی كه‌تیبه‌ی 410ی سوپای ئیسرائیل، له گه‌ڕه‌كی ته‌ل سوڵتان له ناوچه‌ی ره‌فه‌ح، كه‌سێك ده‌بینێت له یه‌كێك له خانووه‌كانه‌وه دێته ده‌ره‌وه، هێزێكی پیاده‌ی سوپای ئیسرائیل، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه چه‌كداری لێیه، به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه ده‌كه‌ونه‌ڕێ.
له كاتژمێر سێی پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ، سوپای ئیسرائیل سێ كه‌سی گومان‌لێكراو ده‌بینێت، له خانوویه‌كه‌وه دێنه ده‌ره‌وه و ده‌ڕۆنه خانوویه‌كی دی، له‌و كاته‌دا هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌وانه چه‌كدارن و كه‌سی ئاسایی نین و پێیانوایه ئه‌وانه هاوڕێكانی سنوارن كه ده‌یانه‌وێت رێگایه‌كی سه‌لامه‌ت بۆ سنوار بكه‌نه‌وه، له‌وێدا به مه‌به‌ستی برینداركردنیان ته‌قه‌یان لێده‌كرێت.
له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا، تیمه‌كه‌ی سنوار په‌رت و بڵاوده‌بنه‌وه، خودی سنوار به ته‌نها ده‌ڕواته خانوویه‌كه‌وه و ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌چنه خانوویه‌كی دی، سنوار ده‌ڕواته نهۆمی دووه‌می خانووه‌كه، له‌و كاته‌دا تانكێكی ئیسرائیل موشه‌كێك به خانووه‌كه‌وه ده‌نێت.
فه‌رمانده‌ی فه‌وجێك له كه‌تیبه‌ی 450 ده‌ڕواته ناوچه‌ی نێوان هه‌ردوو خانووه‌كه، لێره‌وه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كه‌ی ئیسرائیل و چه‌كداره‌كانی حه‌ماسدا دروست ده‌بێت و دوو بۆمب به ئاراسته‌ی سنوار و هاوڕێكانی فڕێده‌درێن، ئه‌مه وا ده‌كات په‌یوه‌ندی نێوانیان بپچڕێت.
دواتر ئه‌و هێزه، له رێگه‌ی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئاساییه‌وه، واته فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه ته‌نها بۆ كاری وێنه‌گرتن و روماڵكردن به‌كاردێت نه‌ك بۆ شه‌ڕكردن و ته‌قینه‌وه، وێنه‌ی ناوه‌وه‌ی نهۆمی دووه‌می خانووه‌كه ده‌گرێت.
پاشان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سه‌ی له وێنه‌كه‌دا دیاره، یه‌حیا سنواره و ده‌ستی برینداره و ده‌موچاوی هه‌ڵبه‌ستووه، له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشتووه و پارچه ته‌خته‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه و به مه‌به‌ستی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه، پارچه ته‌خته‌كه به‌ڕووی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌دا هه‌ڵده‌دا، دوای ئه‌وه تانكه‌كه موشه‌كێكی دیكه به‌و نهۆمه‌وه ده‌نێت.
سه‌ر له به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه، هێزه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل، بۆ جاری دووه‌م ده‌ڕۆنه‌وه هه‌مان شوێنی رووداوه‌كه، كاتێك ده‌ڕۆنه ناو خانووه‌كانه‌وه ژماره‌یه‌ك ته‌رم ده‌بین، هه‌ست ده‌كه‌ن یه‌كێك له ته‌رمه‌كان زۆر له یه‌حیا سنوار ده‌چێت.
له هه‌مان رۆژدا، پۆلیسی ئیسرائیل رایگه‌یاند ته‌رمه‌كه‌ی سنوار، گواستراوه‌ته‌وه بۆ ته‌رمخانه‌یه‌كی ته‌لئه‌بیب، تاكو له‌وێ پشكنینی دی ئێن ئه‌ی بۆ بكرێت و به ته‌واوی كوشتنه‌كه‌ی پشتڕاستبكرێته‌وه.
كوشتنی سنوار پرسیاری زۆر ده‌رباره‌ی ئاینده‌ی حه‌ماس و چاره‌نووسی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه دروست ده‌كات، چونكه سنوار به‌هێزترین پیاوی حه‌ماس بوو، یه‌كێك بوو له‌و فه‌رماندانه‌ی له‌م ده ساڵه‌ی دوایدا، زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌كه و په‌یوه‌ندی بزووتنه‌وه‌كه به ئێران و حزبوڵاوه هه‌بووه.
ئه‌و بۆشاییه‌ی كوشتنی سنوار له ناو بزووتنه‌وه‌كه‌دا دروستی ده‌كات، به ئاسانی قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه و كاریگه‌رییه‌كانیشی كه‌م نابێت. هه‌ر بۆیه پرۆسه‌ی كوشتنه‌كه‌ی، بنه‌ماكانی یاریه‌كه له غه‌ززه ده‌گۆڕێت و پرسیارێكی زۆر له‌سه‌ر ئاینده‌ی شه‌ڕه‌كه له كه‌رتی غه‌ززه داده‌نێت.
سنوار به هه‌ڵوێسته ره‌ق و توونده‌كانی ناسرابوو، له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌دا، چ ئه‌وانه‌ی تایبه‌ت بوون به كاروباری ناوخۆی فه‌له‌ستین، یان ئه‌وانه‌ی تایبه‌ت بوون به دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ژماره‌یه‌ك مه‌رجی زۆر سه‌خت و ئاڵۆزی هه‌بوو.
هه‌نووكه حه‌ماس بۆ دیاریكردنی سه‌ركرده نوێیه‌كه‌ی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌كه، له‌به‌رده‌م ئاڵه‌نگارییه‌كی گه‌وره‌دایه.
چونكه پێشتر به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی بۆ جێگره‌وه‌ی دانرابوون كوژران، له‌وانه ئیسماعیل هه‌نیه، ساڵح عاروری... هتد.
PM:12:46:18/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت