سەربەست ئامێدی: تاوەکو ئەم ساتە نوێنەری هیچ کونسوڵخانە و رێکخراوێکی بیانیم لە بنکەکان نەبینیوە
وێستگەنیوز-
سەربەست ئامێدی، سەرۆکی رێکخراوی چاو بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، "تاوەکو ئەم ساتە پڕۆسەی دەنگدان لە پارێزگای دهۆک بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت، هەرچەندە 14 رێکخراوی بیانی و 14 کونسوڵخانە چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکەن بەڵام نوێنەری هیچ کونسوڵخانە و رێکخراوێکی بیانیم لە بنکەکانی دەنگدان نەبینیوە".
سەربەست ئامێدی ئاماژەی بەوەشدا، "رێکخراوی چاو تۆڕێکە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان پێکمانهێناوە و نوێنەرمان لە سەرجەم بنکەکاندا هەیە".
وتیشی، "سەرجەم بنەکانی دهۆک کە لە 20 بنکە پێکهاتوون، لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بە رووی دەنگدەراندا کراونەتەوە و هیچ کێشەیەک لە ئارادا نەبوون و تاوەکو ئەم ساتەش پڕۆسەکە بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت".
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ 18ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر 7:00 بەرەبەیان دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە هەرچوار پارێزگای هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و بڕیارە تاوەکو کاتژمێر 6:00 ئێوارە بەردەوامی هەبێت.
PM:12:03:18/10/2024
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت