کۆمسیۆن بۆ هێزە ئەمنییەکان: وەك تۆپی پێ تەماشای دەنگدان بکەن


وێستگەنیوز-


سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەر بە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات، لەکاتی دەنگداندا هێمنی پڕۆسەکە بپارێزن.


ئەمڕۆ هەینی 18ی تشرینی یەکەمی 2024، دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەر بە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، "رێژەیەکی باش لە هێزە ئەمنییەکان بەشدارییان لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کردووە".


عومەر محەمەد دەشڵێت، "165 وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت بە هێزە ئەمنییەکان کراونەتەوە، کە 12 بنکەیان لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمن".


هاوکات داواش دەکات، پڕۆسەی هەڵبژاردن وەك بینینی یاری تۆپی پێ سەیر بکەن، بەبێ هیچ گرژییەک، وتیشی "داوای پاراستنی هێمنی دەنگدان لە هێزە ئەمنییەکان دەکەین و بردنە ژوورەوەی مۆبایلیش بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە".


بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 18ی تشرینی یەکەمی 2024، کاتژمێر 7:00 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، کۆی گشتیی دەنگدەرانی تایبەت 215 هەزار و 960 کەسن کە دەکاتە رێژەی 7.4%ی کۆی دەنگدەران.



AM:10:48:18/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت