پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە گرژی تێکەوت


وێستگەنیوز-


بەیانی ئەمڕۆ هەینی 18ی تشرینی یەکەمی 2024، کاتژمێر 7:00 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە هەڵەبجە گرژی دروستبوو.


هەرێم عەبدولرەحمان، پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاند، "لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە پارێزگای هەڵەبجە گرژی لەنێوان رۆژنامەنووسان و چاودێرانی بنکەکە روویدا و رۆژنامەنووسان لەو بنکەیە کرانە دەرەوە".


ئاماژەی بەوەشکرد، "پرۆسەی دەنگدان بەشێوەیەکی کاتی لەو بنکەیە راگیرا و دواتر دەستی پێکردەوە، بەڵام بە گشتی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە بە خاوی بەڕێوەدەچێت".


کۆی گشتیی دەنگدەرانی تایبەت 215 هەزار و 960 کەسن کە دەکاتە رێژەی 7.4%ی کۆی دەنگدەران.



AM:08:40:18/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت