ئەدهەم بارازنی بۆ بافڵ تاڵەبانی: هەڵوێستەکانت لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق جێگەی پێزانینمانە


وێستگەنیوز-

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە کەسایەتی دیاری بارزان و کوردستان شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی کرد.

لەدیدارێکدا کە د.هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوو، دواپەرەسەندنەکان لەسەر ئاستی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاری زیاتر لە نێوان هێزە شۆڕشگێڕەکان و دەربەستی کوردایەتی و کەسایەتییەکانی کرایەوە کە پەرۆشی بنیادنانی حکومڕانییەکی تەندروستن.

لەدیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی وێڕای بە گەرمی بەخێرهێنانەوەی لە تەندروستی پرسی و بەڕێزەوە لە رۆڵ و پێگەی ئەدهەم بارزانی و شێخانی بارزانی رووانی کە رۆڵیان لە خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی و چاکەکاریدا دیار و بەرچاو بووە.

هاوکات شێخ ئەدهەم سوپاس و پێزانینی شێخانی بارزانی بە سەرۆکی یەکێتی گەیاند لەبەرامبەر وتارەکەی و نرخاندی بۆ پێگەی شێخی بارزان و شێخ ئەحمەدی بارزانی، وتی "ئەوە جێگای رێز و تەقدیری هەموومان بوو و بەدڵ سوپاست دەکەین".
 
هەر لە دیدارەکەدا شێخ ئەدهەم پشتیوانی تەواوی بۆ سیاسەتەکانی بافڵ تاڵەبانی دەربڕی و رایگەیاند "هەڵوێستەکانت لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و بابەتە نەتەوەییەکان جێگەی پێزانینمانە و وەک هەمیشە هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازین".


PM:08:20:17/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو