نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرزبووەوە


وێستگەنیوز_

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، نرخی زێڕ بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و هەر مسقاڵێک شەش بۆ حەوت هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 591 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەروەها، زێڕی عەیارە 18 بە 505 هەزار دینار، زێڕی عەیارە 22 بە 619 هەزار و زێڕی عەیارە 24 بە 674 هەزار دینارە. 

هاوکات، لە بازاڕەکانی جیهانیشدا روو لە بەرزییە و ئۆنسەیەکی بە دوو هەزار و 683 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ئێستاشدا، گرامێک زێڕ بە 86 دۆلار و 28 سەنت و کیلۆگرامێکیش بە 86 هەزار و 285 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


PM:03:52:17/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو