خولی 29ـیەمینی کۆلێژی سەربازیی دووی زاخۆ کۆتاییهات


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ پێنجشەممە 17ـی 10ـی 2024، خولی 29ـیەمینی کۆلێژی سەربازیی دووی زاخۆ ئەمڕۆ کۆتاییهات و لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان 792 ئەفسەری گەنج، خوێندنی سەربازی، ئەکادیمی و کردارییان تەواو کرد و بڕوانامەیان وەرگرت.
 
لە رێوڕەسمەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، "جێگەی خۆشحاڵیمانە، کە ئێوە بە خواستی خۆتان دوای ئەوەی زانکۆتان تەواو کردووە، هاتوونەتە بەر خوێندنی سەربازی و بوونەتە ئەفسەری پێشمەرگە، ئەمە نیشانەی حەز و دڵسۆزیی ئێوەیە بۆ خزمەتکردنی کوردستان، هەربژین."
 
لەناو 792 ئەفسەرە دەرچووەکە، 50ـیان کچن کە 13ـیان ئێزدی و یەکێکیان دەرچوویێکی کاکەییە.
 
نێچیرڤان بارزانی وتیشی: "تاوەکو دونیا هەیە، پێشمەرگایەتی جێگەی شانازی و شەرەفمەندی و بەرپرسیاریێتییەکی گەورە بووە."
 
سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، ئەفسەرە دەرچووەکانی خولی 29ـەیەمینی سەربازگەی دووی زاخۆ لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا مەشق و راهێنانیان کردووە و "ئەزموونێکی زۆریان پەیدا کردووە."


PM:02:21:17/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو