كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ستپێكردنی بارانبارینی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له هه‌ندێك ناوچه نمە باران دەبارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم دەبنەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت . لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران دەبارێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری دابارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هەروەها ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین بەشێوەی تاوە باران و بروسکەی لەسەرخۆ دەگرێتەوە و لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت. هەروەها لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری رۆژهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان (5- 6 ) کم دەبێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ هه‌ینی 18- 10- 2024 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لەناوچەکانی سنووری بالەکایەتی هەیە".
روونیشیكرده‌وه كه " پله‌كانی گه‌رما نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ ماوەیەکی کەم کەمێک چالاک دەبێ .. ئاراسته‌ی با باشووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 25 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی
AM:10:27:17/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 13184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت